بڕیاره سبه‌ینێ شه‌ممه سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ڕێی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنییه‌وه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڕوسیا‌و ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا بكات.
به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: كۆشكی سپی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه، سبه‌ینێ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فونی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ڤلادیمێر پۆتنی سه‌رۆكی ڕوسیا‌و ئه‌نگێلا مێركڵی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌مه‌ش به یه‌كه‌م په‌یوه‌ندیی نێوان دۆناڵد تره‌مپ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڕوسیا‌و ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا داده‌نرێت.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی كۆشكی سپی له‌كاتێكدایه، هه‌ر له دوای ده‌ستبه‌كاربوونی دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا، كۆشكی كۆماریی ڕوسیا كرملن ڕایگه‌یاند، له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا پۆتن په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ تره‌مپ ئه‌نجام ده‌دات.
٢٧ کانوونی دووەم ٢٠١٧ - ١٦:٢١
News ID: 807652
بڕیاره سبه‌ینێ شه‌ممه سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ڕێی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنییه‌وه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ڕوسیا‌و ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا بكات